Halil Fidan,Ramal Abdullah Mahmood
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
ئورفا – AA
به‌ر له وه‌رزی دروێنه له ئورفای شاری پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن بۆرسه‌ی ئازووقه‌وه چێشتی تیریت به‌سه‌ر پێنج هه‌زار كه‌سدا دابه‌ش كرا.
دوای ئه‌نجامدانی نوێژ، چێشتی تیریت له به‌رده‌م ته‌لاری بۆرسا له ناو مزگه‌وتی ئه‌یوب كه‌نت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش كرا. كه له كاسبكار و منداڵ و هاووڵاتی ئاسایی پێكهاتبوون و نۆره‌یان گرتبوو.
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكوومیش به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد و دواتر جێگری موفتی ئورفا، مسته‌فا ئه‌كره‌م نزای رۆزی خوێند.
ئه‌و چێشته له‌لایه‌ن خواردنگه‌یه‌كه‌وه ئاماده كرابوو. ئاماده‌كردنی ئێجگار سه‌خته و پێویسته نزیكه‌ی ١٢ كاتژمێر گۆشتی به‌رخ لێ‌بندرێ و دواتر ئێسكاو، كولێره، ماست و سیر له دروستكردنیدا به‌كارده‌هێندرێ.