Alaattin Doğru,Ramal Abdullah Mahmood
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
داكار – AA
كۆمپانیای ئۆكاڤانگۆ سه‌ربه حكوومه‌تی بۆتسوانا رایگه‌یاند، توانیوویه‌تی گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی شین ده‌ربهێنێت كه كێشی ٢٠ قیراته.
كۆمپانیاكه له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كانی ئۆپارا توانیوویه‌تی ئه‌ڵماسێكی شین بدۆزێته‌وه كه كێشی ٢٠ قیراته و ناوی "شینی ئۆكاڤانگۆ"ی له‌و ئه‌ڵماسه دره‌وشاوه ناوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه ئه‌و جۆره ئه‌ڵماسه كه به ده‌گمه‌ن له جیهاندا هه‌یه پێشتر ئه‌ڵماسی هێنده گه‌وره و دره‌وشاوه له‌و وڵاته كه ده‌كه‌وێته باشووری ئه‌فریقا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ساڵ ئه‌م ئه‌ڵماسه بفرۆشرێت.