Salih Baran
29 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2020
ئه‌دیرنه - AA
كۆچبه‌رانی نایاسایی كه به‌مه‌به‌ستی كۆچكردن بۆ ئه‌ورووپا چوونه‌ته ئه‌دیرنه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناو به ناو رووبه‌ڕووی ده‌ستوه‌ردانی پۆلیسی یۆنان ده‌بنه‌وه، له‌و كه‌ش وهه‌وا سارد و سه‌خته‌دا له چاوه‌ڕوانیدان.
كۆچبه‌رانی نایاسایی له زۆر شاری توركیاوه به‌تایبه‌تی ئیستانبوڵ-ه‌وه روویان له ئه‌دیرنه كردووە و له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سنووری پازاركوله له ناوچه‌ی كارائاغاچ كه سنووری وشكانی توركیایه له‌گه‌ڵ یۆنان گردبوونهتەوه و به‌نیازن به‌ره‌وه ئه‌ورووپا بپه‌ڕنه‌وه.
نزیكه‌ی سێ هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی كه له ده‌روازه سنوورییه‌كه گردبوونه‌ته‌وه ناو به ناو رووبه‌ڕووی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازانی یۆنان ده‌بنه‌وه كه غازی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی ده‌نگیان دژ به‌كارده‌هێنێت.
پۆلیسی یۆنان ته‌قه به ئاسماندا ده‌كات و هه‌وڵده‌دات كۆچبه‌ره‌كان له ده‌روازه‌كه دووربخاته‌وه.
نزیكه‌ی ٧٥٠ كۆچبه‌ری نایاسایی به ئومێدی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان له ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو له چاوه‌ڕوانیدان، كه پۆلیسی یۆنان به ته‌لی دڕكاوی دروستی كردووه.
سه‌ره‌ڕای ساردی كه‌ش وهه‌وا كۆچبه‌ران كه ژن و منداڵیشیان لەنێودابوو به‌رده‌وامن له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانی و به‌و دارانه‌ی له دارستانی ناوچه‌كه كۆیانكردبوونهوه ئاگریان كرده‌وه و له ده‌وری كۆبوونه‌وه بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه.
هه‌رچه‌نده پارێزگای ئه‌دیرنه و هه‌ندێك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هاوكاری مرۆییان پێ بگه‌یه‌نن به‌ڵام ژماره‌ی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان تا دێت زیاد ده‌كات و، هاوكاریه‌كان به‌شیان ناكات.