Mazın Asad
14 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2016
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رنووسه‌ری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، مه‌تین موتانئۆغڵو رایگه‌یاند ئاژانسی ئانادۆڵو له كیشوه‌ره‌كانی ئه‌فریقا و ئه‌مریكای باشوور تۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌هێز ده‌كات.
موتانئۆغڵو له گوته‌یه‌كی له كۆنفڕانسی یه‌كێتیی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئه‌ورووپا له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان، له ساڵی 2016دا ئاژانسی ئانادۆڵو پێشه‌كی بایه‌خ به كیشوه‌ری ئه‌فریقا ده‌دات. پیلانمان داڕشتووه چوار نووسینگه‌ی نوێی ئاژانسه‌كه‌مان له ئابوجا له نێجیریا، جۆهانسبێرگی ئه‌فریقای باشوور، داكاری سه‌نیگال و مه‌قادیشۆی سۆماڵ بكه‌ینه‌وه".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رنووسه‌ری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو گوتیشی: "رۆژنامه‌نووسه‌كانمان بۆ چاد، كینیا، كامیرۆن، دوورگه‌كانی كۆتدیڤوار، كۆماری كۆنگۆی دیموكرات و ئه‌نگۆلا ده‌نێرین. پلانمان وایه له ساڵی 2017دا نووسینگه‌ی نوێ له كۆماری كۆنگۆی دیموكرات و كینیا بكه‌ینه‌وه. هاوكات ئاژانسی ئانادۆڵو نوێنه‌رایه‌تی له وڵاتانی وه‌ك مالی، ئۆگه‌ندا و ته‌نزانیا ده‌بێت. تاوه‌كو ساڵی 2020 واتا له سه‌د ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو هه‌واڵه‌كانمان ده‌گاته گشت كیشوه‌ری ئه‌فریقا".
موتانئۆغڵو له درێژه‌دا روونیشی كرده‌وه كه ستراتێژی ئاژانسی ئانادۆڵو له كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور، پێشه‌كی بایه‌خدان ده‌بێت به وڵاتانی وه‌ك ئه‌رجه‌نتین، مه‌كسیك و ڤه‌نزویلا و زیاتر گوتیشی: "ئاژانسی ئانادۆڵو له 2016دا نووسینگه‌یه‌كی نوێی له بۆێنس ئایریس له ئه‌رجه‌نتین ده‌كاته‌وه. له ئێستادا له به‌رازیل و كۆلۆمبیا و كه‌نه‌دا كه ئاكتۆری گرنگی ناوچه‌كه‌ن، تۆڕێكی به‌هێزی فریلانسمان هه‌یه".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رنووسه‌ری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو له به‌شێكی قسه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاژانسی ئانادۆڵو له 84 وڵات په‌یامنێر و له 34 وڵات نووسینگه‌ی هه‌یه و به 10 زمانیش خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات. راشیگه‌یاند كه ئاژانسی ئانادۆڵو له‌گه‌ڵ 61 ئاژانسی هه‌واڵ درێژه به كاری هاوبه‌ش ده‌دات و نه‌یشارده‌وه كه ئانادۆڵو له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ئابۆنهداریی وه‌ك Getty Images و AFP Image Forum و DPA Picture Alliance و Contacto و Scanpix به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كات.