Hemn Baban
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
ئیدلب - AA
له رێگه‌ی وێنه‌كێشان به گرافیت، عه‌زیز ئه‌سمه‌ر ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی په‌نجه‌كانییه‌وه ئه‌و كاولكارییه‌ی وڵاته‌كه‌ی نیشانی دونیا بدات.
عه‌زیز ئه‌سمه‌ری ته‌مه‌ن 35 ساڵ ئه‌و شاره‌زایی و زیره‌كییه‌ی کە خودا پێیداوه ده‌قۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دیواره‌كان به‌شێك له نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی له سووریا نیشانی دونیا بدات، ئه‌و ده‌یه‌وێت حه‌وت ساڵی شه‌ڕ و كوشتار و كاولكاری كه له‌و رۆژه‌وه ده‌ستیپێكرد كه داوای ئازادییان كردبوو، بنه‌خشێنێت.
عه‌زیز ئه‌سمه‌ر ساڵێك ده‌بێت به‌ناو باڵه‌خانه و خانووه رووخاوه‌كاندا، له‌نێو دیواره چه‌ماوه‌كان و به‌رده و پهرتهكانییاندا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكی گه‌لێك بگێڕێته‌وه كه ته‌نها و ته‌نها ئازادیی ویست و رژێمه‌كه‌ی خوێنی رشت، به‌ڵام سووربوونی نه‌شكاند، عه‌زیز ئه‌سمه‌ر زۆر زه‌حمه‌تی و ناڕه‌حه‌تی ده‌بینێت له دۆزینه‌وه‌ی شوێنێك بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی تیابكێشێت، ئه‌و وێرانه‌یی هه‌یه زۆر گه‌وره‌تره له وڵاتێدا كه شه‌ڕ شه‌كه‌تی كرد، به‌ڵام ئه‌سمه‌ر كۆڵی نه‌داوه.
ئه‌و گه‌نجه كه له سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه له حه‌ز و خولیای ئاواره‌كانی ژێر خێوهتهكانهوه ده‌ست پێده‌كات كه چۆن ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه و بیری ماڵه‌كانییان ده‌كه‌ن، تا ئه‌و ئازاره‌ی كه له‌نێویدا تهمهنێكییان كردووه و تا ئه‌و بۆردومانانه‌ی كه ئه‌وانی كردووه‌ته ئامانج و خانوو و قوتابخانه و هه‌موو شتێكی لێ بردوون.
هه‌روه‌ها باس له قۆستنه‌وه و به‌كارهێنانی رژێم ده‌كات بۆ مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستین تا گه‌له‌كه‌ی خۆی بكوژێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی له وێنه‌كانی عه‌زیز ئه‌سمه‌ردا هه‌یه، به‌ڵام عه‌زیز ئه‌سمه‌ر دوو دڵ نه‌بووه له كێشانی وێنه‌گه‌لێك كه گوزارشت بكات له ئومێد به ئاینده و سووربوون له‌سه‌ر ته‌واوكردنی رێگەی ئازادی.
له‌نێو چیرۆكه‌كاندا، وێنه‌ی منداڵێكی سووری هه‌یه كه به هۆی بۆردومانی رژێمی سووریاوه هه‌ردوو قاچی په‌ڕیوه و هاوار بۆ باوكی ده‌بات، ئه‌م وێنه‌یه كه زوومی كامێرا‌كان زۆر كاریان له‌سه‌ر كرد له‌نێو وێنه‌كانی ئهسمهریشدا كه به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆی كێشاونی هه‌یه.
عه‌زیز ئه‌سمه‌ر له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "ده‌مه‌وێت یه‌كێك له تابلۆ هونه‌رییه‌كانم له‌سه‌ر یه‌كێك له دیواره رووخاوه‌كانی شاری بنش له ریفی ئیدلب بكێشم كه چیرۆكی خێوه‌تگه‌ی یه‌رمووكی فه‌ڵه‌ستینی باس ده‌كات كه ده‌كه‌وێته باشووری دیمه‌شق، ده‌مه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه درۆ و بوختانی رژێمی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی له میحوه‌ری به‌رگری و رێگریكردن بگوێزمه‌وه و بخه‌مه‌ڕوو".
ئه‌و ده‌شڵێت "شۆڕش به‌ته‌نها بریتیی نییه له چه‌ك، به‌ڵكو من وێنه‌كێشانم هه‌ڵبژاردووه وه‌كو رێگه‌یه‌كی خه‌بات، بۆیه بڕیارم داوه كه وێنه له‌سه‌ر دیواره رووخاوه‌كان بكێشم تا په‌یامی به‌هێزتر بگه‌یه‌نم، بۆیه بڕیارماندا ئه‌مه بكه‌م، بۆیه دادپه‌روه‌ریی مهسهلهكهشمان بخه‌مه‌ڕوو".
عه‌زیز ئه‌سمه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: "ده‌مه‌وێت جیهان ئه‌وه ببینێت كه رژێم هه‌موو ژیانی تێكدا و هه‌موو لایه‌نه‌كانی وێران كرد له ماڵ و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و هه‌موو شت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ده‌مه‌وێت ئه‌وه بگه‌یه‌نم كه مه‌سه‌له‌ی ئازادی مه‌سه‌له‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یه سه‌رباری هه‌موو زیانه‌كان، پرسی میلـله‌تێك داوای ساده‌ترین مافه‌كانی بكات و به گه‌وره‌ترین چه‌كه‌كان رووبه‌ڕووی ببنه‌وه زۆره، به‌ڵام رۆژێك هه‌ر دێت ئه‌م میلـله‌ته سه‌رده‌كه‌وێت".
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن بوون له سووریا به‌درێژای حه‌وت ساڵی رابردوو بۆردومانێكی چڕی ئاسمانی و زه‌مینی كراوه، زۆر گه‌ڕه‌ك و شار و گوند به‌ته‌واوی وێران بوون.
ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی له ئیدلب باس له‌وه ده‌كات كه 652 كه‌س له‌نێویاندا 149 منداڵ و 121 ئافره‌ت له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كان كوژران و چوار هه‌زارو 291 كه‌سیش برینداربوون.