سلێمانی
لەدوای گەیشتنی ئەو ئاوارانە، پارێزگاری سلێمانی دامەزراوە حکومییەکانی راسپارد تا کاروباری ئەو ئاوارانە بەباشی جێبەجێ بکەن و خزمەتگوزاریی زیاتریان پێشکەش بکەن.
بەگوێرەی ئاماری (کۆچ و کۆچبەران لەسلێمانی) لەدوای کردنەوەی خاڵی سنووری فیشخاپوور لەحەفتەی رابردوو، نزیکەی پێنج ھەزار ئاوارە لەپارێزگای دھۆکەوە گوازراونەتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لەسلێمانی(عوسمان مستەفا) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی " سەرەتا بەشێوەی کاتی ئەو ئاوارانە لەنێو قوتابخانەو مزگەوتەکانی شارۆچکەی عەربەت نیشتەجێ دەکرێن، دواتر کەمپێکی شایستەیان بۆ دروست دەکرێ".
بەپێی ئامارێکی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران لەسلێمانی، ئێستا نزیکەی ٢١ ھەزار ئاوارەی کوردی سوریا لەسنوری پارێزگای سلێمانیدا نیشتەجێکراون لەھەردوو کامپی (عەربەت لەخۆرھەڵاتی سلێمانی) و (پیرەمەگرون لەخۆرئاوای سلێمانی)
لەدوای گەیشتنی وەجبەیەکی دیکەی ئاوارەکانی سوریا بۆ سلێمانی، پارێزگاری سلێمانیرایگەیاند: کۆبوونەوەی پەلەیانکردووە تا فەرمانگە پەیوەندییدارەکان کاروباری ئاوارەکان بەخێرایی جێبەجێ بکەن و پێشوازییەکی شایستەیان لێبکەن.