ھەولێر
پێدەجیت کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بەرێکەوتن لەگەڵ پەڕلەمانی کوردستان، ماوەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەڕلەمان بۆ مانگێک .دوابخەن، تا بتوانن ناوی مردووەکان لەناو تۆماری دەنگدەران دەربێنن
تارق جەوھەر سارمەمی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان بۆ ئەم پرسە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانی رایگەیاند، "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ پاککردنی لیستی تۆماری دەنگدەران لەبوونی ناوی مردووەکان وناوی دووبارە، بەپێی راسپاردەکانی لیژنەی لیۆکۆڵینەوەی پەڕلەمانیدا، ولەریی ھێنانی داتاو زانیاری تایبەت بەناوی مردووەکان لەوەزاەرتە پەیوەندارەکانی ھەرێم وحکومەتی فیدرالی، ئەگەرچی پێشتریش داوایان کردبوو، بەلام بەدەستیان نەگەیشتووە بۆ ئەوەی لە تۆماری دەنگدەراندا بیانسرنەوە".
زیاتر ووتی "بۆ ئەم مەبەستەش کۆمسیۆن ئاماژەیان بەوەکردووە پێویستیان بە ماوەیەکی زەمەنی ھەیە، و دەتوانین ئەو کارە لەماوەی مانگێک ئەنجام بدەن، بەمەرجێک کە پشتیوانی و ئاسانکاری پێویستیان بۆ فەراھەم بکرێت".
سارمەمی ئەوەشی راگەیاند "کە لەنووسراوەکەیاندا بۆ پەڕلەمان، کۆمسیۆن پیشنیاریان بۆ سەرۆکایەتی پەڕلەمان کردووە، کە ھەلبژارنەکانی پەڕلەمان ھاوکات لەگەڵ ھەلبژادرنی ئەنجومەنی پاریزگاکان بەرێوەبچێت لە ٢١ /١١/٢٠١٣ ئەمەش بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرک و رێوشوینانەی کەپەیوەندیان بەتۆماری ناوی دەنگدەرانەوە ھەیە".
شایانی باسە پێشتر ھەر یەکە لە کۆمسیۆن و حکومەتی ھەرێم رێکەوتبوون لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەڕلەمان لە ڕۆژی ٢١ مانگی داھاتوو.
راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان ھەروەھا ووتی "پێشنیوەرۆی رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ١٨ی ئابی ٢٠١٣ سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی کۆمسیۆنی بالا کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناوەرۆکی پیشنیارەکانی کۆمسیۆنی باڵا".