Hawkar Yaseen
08 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی کۆتایی خوێندنی ناوپۆل و دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بۆ قۆناغەکانی یەکی بنەڕەتی تاوەکو ١١ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ راگەیاند.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە رۆژی شەممە ١٩ی حوزەیران ٢٠٢١ دوایین رۆژی خوێندنی قۆناغەکانی یەکی بنەڕەتی تاوەکو ١١ی ئامادەیی دەبێت و رۆژی سێشەممە ٢٢ی حوزەیران ٢٠٢١ یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی کۆتایی ساڵە.
بەهۆی بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان، پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بە چەند قۆناغێکی جیاوازدا تێپەڕی و چەند جارێک دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە و داخرانەوە و لە کۆتا بڕیاریشدا، بەبڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رۆژی ١٦ی ئایاری رابردوو لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی خوێندنی ناوپۆل دەستیپێکردەوە.