Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران کەرەستەکانی خۆپارێزی لە ناوەندەکانی خوێندندا حکوومەت دابینی دەکات.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە "بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بڕی ٥٤٠ پێنج سەد و چل ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆ کڕینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە لە تەواوی کوردستاندا".
بەپێی بڕیارێکی پێشتری وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ پۆلەکانی ١٢ی ئامادەیی و یەک و دووی بنەرەتی لەنێو پۆلەکانی قوتابخانەکاندا وانەکان دەخوێنن و پۆلەکانی دیکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی و بە ئۆنلاین وانەکان دەخوێنن، بڕیاریشدراوە رۆژی ٢٧ی ئەیلوول خوێندنی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لەنێو قوتابخانەکاندا دەستپێدەکاتەوە و لە ١٠ی تشرینی یەکەمیشدا دەوامی پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتی لەنێو قوتابخانەکان دەستپێدەکات.