هه‌ولێر.. وه‌قفی مه‌عاریف به فەرمیی قوتابخانەی سەرەتایی نێوده‌وڵه‌تی هەولێری كرده‌وه
- وەقفی مەعاریفی تورکیا بە فەرمیی قوتابخانەی سەرەتایی نێوده‌وڵه‌تی وەقفەکەی لە هەولێر کردەوە.
Ankara
هه‌ولێر - AA
له شاری هه‌ولێربە فەرمیی قوتابخانەی سەرەتایی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر کرایه‌وە.
له كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له كۆنسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوان سادق و پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌قفی مه‌عاریف و گرووپێك له رۆژنامه‌نووسان كه له توركیاوه هاتبوون ئاماده‌بوون.
په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كری ئاك پارتی، مه‌هدی ئه‌كه‌ر، له‌میانه‌ی گوتارێكیدا كه له رێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی وه‌قفی مه‌عاریف له هه‌ولێر پێشكه‌شی كرد و، رایگه‌یاند: "جوگرافیا، خه‌ڵك و زمانمان یه‌كه، دراوسێی یه‌كترین و ئه‌ندامی خێزانێكی یه‌ك مرۆڤایه‌تی و شارستانین. ناو به ناو كێشه ده‌بێت. ره‌نگه له هه‌ندێک بابه‌تدا بیركردنه‌وه‌مان جیاوازبێت. به‌ڵام ناتوانین ئه‌وە به‌و شێوازانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه له ده‌ره‌وه پێشنیاز ده‌كرێت بۆمان، نابێت رێگا به ده‌ستوه‌ردانی ئه‌وانه بده‌ین كه نامانناسن. رێگای ئه‌وه‌یش به پێشخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانمان، به زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌و بابه‌تانه و به ناردنی قوتابی بۆ یه‌كتری تێده‌په‌ڕێت".
سەبارەت بە کردنەوەی قوتابخانەی سەرەتایی وەقفی مەعاریف لە هەولێر، ئه‌كه‌ر رایگەیاند: "هیوادارم ئەم رێپێوانە زۆر دوور و درێژ و تەندروست بێت. هیوادارم کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە ببێتە مایەی خێر. ئومێدەوارم ببێتە مایەی پەیوەندیی باشتر و جوانتر".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ر له وه‌قفی مه‌عاریفی توركی مسته‌فا گۆكسو، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، تیایدا رایگه‌یاند: "كه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای مه‌عاریفی نێوده‌وڵه‌تیمان له هه‌ولێر كرده‌وه نه‌ك هیچ كێشه‌یه‌كمان بۆ دروست نه‌كرا، به‌ڵكو هه‌میشه پشتگیریمان كرا".
گوتیشی: "لە پێناو پێگەیاندنی لاوانێکی نوێ کە دەبنە باڵیۆزانی دڵ بۆ تورکیا لێرەین (لە هەولێر). ئێمە هەولێر وەک نیشتمانی خۆمان دەبینین. من لە چادەوە هاتم بۆ ئێرە. کە لە چادەوە هاتم بۆ ئێرە وەک ئەوە بوو بڕۆمەوە بۆ زێدی خۆم. چونکە ئێمە مرۆڤگەلی هەمان کو‌لتوور و شارستانییەتین".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌موو ئه‌و قوتابییانەی له قوتابخانه‌كانی وه‌قفی مه‌عاریف ده‌رده‌چن، به‌بێ به‌رامبه‌ر له هه‌موو زانكۆكانی توركیا ده‌خوێنن".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا موسته‌فا گۆكسو رایگه‌یاند: "گه‌نجێك پێده‌گه‌یه‌نین كه مێشكی خۆی به‌كاربهێنێت و فه‌رمان له كه‌سه‌وه وه‌رنه‌گرێت. سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ لێره‌دا ئێمه‌یان به ته‌نیا جێنه‌هێشت. هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی و ته‌واوی لێپرسراوانی فێرخوازان ده‌كه‌م كه متمانه‌یان پێكردین و منداڵه‌كانیان پێسپاردین. به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده، به‌ڕێز پارێزگار، به‌رێزان به‌رپرسانی هه‌ولێر كارئاسانیتان بۆ كردین له‌به‌رئه‌وه شه‌رمه‌زارتان ناكه‌ین. به‌ڕێزان لێپرسراوانی فێرخوازان به‌هادارترین سامانتان پێسپاردووین، ئه‌مانه‌ته‌كه‌تان له ده‌ستێكی ئه‌میندایه".