دیاله
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوكاری سوپای عێراق و سوپای به‌در هه‌ردوو ناحیه‌ی جه‌له‌ولایان به‌ته‌واوه‌تی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاركرا و هه‌روه‌ها سه‌دا 80ی ناحیه‌ی سهعدییهشیان كۆنترۆڵكردووه.
شه‌ڕه‌كه له دوێنێ شه‌وه‌وه له هه‌ردوو ناحیه‌كه ده‌ستیپێكر و سه‌ره‌تا به بۆردومانكردنی بنكه‌كانی داعش له‌و دوو ناحیه‌یه بوو و دواتر هێزی پیاده‌ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و سوپای به‌در هێرشیان بۆ ناو هه‌ردوو ناحیه‌كه كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون 14 پێشمه‌رگه له‌و شه‌ڕه‌دا بوونه‌ته قوربانی كه زۆربه‌یان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه بوونه‌ته قوربانی.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سوپای عێراق هه‌ردوو ناحییه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كات و هێزی پێشمه‌رگه له‌و دوو ناحییه‌یه ده‌كشێته‌وه، مه‌لا به‌ختیار فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌ره بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له پێشمه‌رگه چۆڵ ناكرێت و راده‌ستی سوپای عێراقی ناكه‌ینه‌وه و هه‌روه‌ها به ره‌سمیش داوایه‌كی وامان ئاراسته نه‌كراوه و گه‌ر داوایه‌كی واشمان لێ بكرێت ئه‌وا ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای پاككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه، ناحیه‌كان راده‌ستی مودیری ناحیه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه و له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه پارێزگاری لێده‌كرێت".
مه‌لا به‌ختیار له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێستا له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری هه‌ردوو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه شه‌ڕ به‌رده‌وامه و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ش كۆنترۆڵكراون كه ستراتیژین".