خانەقین
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كەلە بەرپرسێكی پێشمەرگەی وەرگرتووە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نانی نیوەڕۆی لەگەڵ پێشمەرگەكانی ئەو ناوچەیە خوارد و دواتر بەشداری كۆبونەوەیەك بوو.
لەو كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێم لەوڵامی داخوازی بەرپرسانی پێشمەرگە، كە داوای چەكی تازە و قورس یان كردبوو، رایگەیاندووە كە "بەمنزیكانە ئەو چەكانە دەگاتە دەستیان و پێویستە لەمباریەوە تۆزێك سەبر و ئارام بگرن."
مەسعود بارزانی هەر لەو كۆبوونەوەیدا وێرای سەرخۆشی ناردن بۆ كەسوكاری ئەو پێشمەرگانەی كە لە بەرەكانی شەڕدا گیانیان لەدەستدا داوە و داوای لەهەموو پێشمەرگەكانی ئەو كەرتە كرد، لەناوچە كێشەلەسەرەكان ئارام بگرن و بیپارێزن و لەماوەیەكی نزیكی داهاتوودا هەموو ئەوناوچانە تا چیای حەمرین بەتەواوی لە ژێر دەستی گرووپە چەكدارەكان دەردەهێندرێن .
لە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە دوو كاتژمێری خایاند، شاندێك یاوەری بوون كە پێكهاتبوو لە وەزیری پێشمەرگە مستەفا سەید قادر و زەعیم عەلی و عەزیز وەیسی فەرماندەی هێزەكانی زێرەڤانی و چەند بەرپرسیكی دیكەی حكومی و سەربازی هەرێمی كوردستان.