ھەولێر
به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان قه‌زای خه‌بات هه‌ولێر، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 16ی دیكه بریندار بوون.
له‌وباره‌وه بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی خەبات نەقیب محەممەد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "رووداوەکە لەوەوە دەستیپێکردوە کە دوو ئۆتۆمبێل کێبڕکێیان کردوە، لە ئەنجامدا کۆنتڕۆڵیان لەدەستداوە و لە سایدەکەی خۆیان لایانداوە و خۆیان کێشاوە بە سێ ئۆتۆمبێلی دیکە."
محەمەد رایگەیاند: "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە نەخۆشخانەوە پێمان گەیشتووە، تا ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤ی دیکە بریندار بوون، کە برینی ھەندێک لە برینداران قۆڵە."
لەناو ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه نەقیبێکی پێشمەرگە و ئافره‌ت و منداڵ ھەن.