غەززە
سوپای ئیسرائیل ٢٣ رۆژە غەززەی بۆردومان دەكات و تا ئێستا ١٢٥٥ كەس گیانیان لەدەست داوە كە زۆربەیان خەڵكی سڤیلن و لەوانەش ٢٥١یان منداڵ و ٩٤ ژن و ٥٠یش بەساڵاچوون.
سوپای ئیسرائیل رۆژی حەفتی تەمووز دەستی بە ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر غەززە كرد كە ساڵانێكە لە ژێر ئابلۆقەدایە و بە ھۆی ئەو ھێرشانەوە كە ماوەی ٢٣ رۆژە بەردەوامن تا ئێستا ١٢٥٥ كەس كوژراون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئەشرەف قودرە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "سوپای ئیسرائیل لە رێگای ئاسمان، دەریا و زەوییەوە درێژە بە ھێرشەكانی بۆ سەر غەزە دەدا و تا ئێستا بە ھۆی ئەو ھێرشانەوە ٢٥١ منداڵ، ٩٤ ژن و ٥٠ بەساڵاچوو بە گشتی ١٢٥٥ كەس گیانیان لەدەست داوە."
بە ھۆی ھێرشێكی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەكی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ١٥ كەس گیانیان لەدەست دا.