ھەولێر
مانگی سوری توركیا، دانیشتوانی ئەو ناوچانەی عێراق كە بە ھۆی كۆنترۆلكردنی ناوچەكانیان لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە، ئاوارە بوونە و لە كەمپەكانی ھەولێر و كەركوك نیشتەجێ كراون، بە تەنیا ناھێلێ.
مانگی سوری توركیا ھاوكارییەكانی دەگەیەنێتە ئاوارە توركمانەكانی عێراق كە لە ھەولێر و ناوچەی ئاڵتون كوپری كەركوكدا نێشتەجێ كراون و خۆراك و كەلوپەلی پێویست بەسەر نزیكەی ٣٠٠ خانەوادەدا دابەش كرد.
بەرپرسی كاروباری عێراقی مانگی سور، ئومید توركئەرسلان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕ لە عێراق مانگی سوری توركیایش دەستی بە گەیاندنی ھاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكان كردووە و لە مانگی رەمەزاندا ئاوارەكانمان بەتەنیا نەھێشتووە."تورك ئەرسلان گوتی: "لە دوو رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە كەمپە جیاجیاكاندا ھاوكاری جۆراوجۆرمان گەیاندووەتە دەستی ئاوارەكان و ھاوكات دوو بارھەڵگر ھاوكاریمان روانەی دوزخۆرماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین و بارھەڵگرێكیشمان روانەی كەركوك كردووە . بە بێ راوەستان بەردەوامین لە دابەشكردنی هاوكارییەكان. ئەمڕۆش سێ بارھەڵگرمان روانەی ناوچەی تلكێف لە موسڵ كردووە و بارھەڵگرێكی دیكەیش روانەی دھۆك دەكەین."
توركئەرسلان، سوپاسی كاربەدەستانی بەرەی توركمانی عێراقیشی كرد كە لە كاتی دابەش كردنی ھاوكارییەكاندا ھاوكاری مانگی سوریان كردووە.
توركئەرسلان ھەروەھا بەو خێرخوازانەی كە یارمەتییەكانیان پێشكە بە مانگی سور كردووە راگەیاند:" ئەو ھاوكارییانەی پێشكەشتان كردووە، گەینراونە شوێنی مەبەست و لە كاتێكدا ھەر كەس رادەكا ئێمە لە نێو كەمپەكاندا ھاوكارییەكانتان دابەش دەكەین."
پەرلەمانتاری بەرەی توركمان لە پەرلەمانی كوردستان ئایدین مەعروفیش گوتی: "ھەر چەند ئێمە ھاووڵاتی عێراقین بەڵام تا ئەمڕۆ حكومەتی بەغدا بەھیچ شێوەیەك ھاوكاری ئێمەی نەكردووە." مەعروف وێرای ئەوەی ئاماژەی بە رەوشی گوزەرانی خراپی خەڵك دا گوتی:"بە ناوی توركمانەكان سوپاس و دەستخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵكی توركیا و مانگی سوری توركیا دەكەین، چونكە مانگی سوری توركیا بەبێ جیاوازی ھاوكاری ھەموولایەك دەكا. تا ئێستا ھیچ وڵاتێك ھاوكاری ئێمەی نەكردووە جگە لە توركیا."
سامی عۆمەری بەرەگەز عەڕەبیش بە ھۆی ئەوەیەوە كە مانگی سوری توركیا بەبێ جیاوازی ھاوكاری ئەوانیشی كردووە دەستخۆشی لە مانگی سوری توركیا كرد.