ھەولێر
ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سهلیم جبوری لەگەڵ جێگری دووەمی سهرۆكی پهرلهمان ئارام شێخ محەممەد و شاندی یاوەری سەردانی چەند ماڵباتێکی مەسیحی لە حەمدانیەیان کرد و دوای گەرانەوە سەردانی کەمپی خازری سەر بە پارێزگاری ھەولێریان کرد.
بە پێ زانیاریەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندی یاوری له خازر سەرەتا لە لایەن قائیمقامی خەبات رزگار مستەفا پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەیەکی کۆرت لە سەر باردۆخی کەمپ بهڕێوهچوو و تیایدا جبوری داوای لە رزگار مستەفا کرد کە کەم و کۆریەکانی کەمپ و پەنابەران بخاتهڕوو و ئەوەی لە توانای ئەودا بێ یارمەتی پەنابەران دەدا.
لە کۆبوونەوەکە داوا کرا کە کەمپێکی دیکە لەو ناوچەیە بۆ پەنابەران دروست بکرێ بۆیە کەمپی خازر زیاتر لە ١٠٠٠ ماڵی تێدایە و خزمەتگوزاریەکان بە سستی دابەشدەکرێن.
دوای کۆبوونەوەکە سەلیم جبوری و شاندی یاوەری ویستیان سەردانی ناو كهمپهكه بكهن، بهڵام ههر له سهرهتا لە لایەن زۆربەی پەنابەران بە دروشمی (کوا ماڵەکانمتان، کوا منداڵانمان ، ئێمە برسی و ئاوارە بووین تەنیا حکومەتی ھەرێمی کوردستان یارمەتی ئێمەی دواوە، برۆ و کێشەی شارەکەمان چارەسەر بکەن کورەکانمان شەھید بوون کێ یارمەتیمان دەدات) ناڕهزایهتی خۆیان دهربڕی.
دوای لە لایەن دەیان پەنابهر ھێرش کرایە سەر و جبۆری بە بێ ئەوە بتوانی لێدوانێکی کراوە بۆ رۆژنامەوانان بدا لە کەمپ دەرچوو و بەرەو ھەولێر گهڕایهوه.
رزگارمستەفا قائیمقامی خەبات لە کەمپی خازر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پەیامی خەڵک لە بەر زۆری کەموکوریەکانیان لە شارەکانیان و ئاوارە بوونیانیە. ئەوان ئێستا لە نێو کەمپەکان دەژین و ماڵ و سامان و شەھید بوونی کەس و کاریان ھەموویان کاریگەری لە سەریان ههیه و تا ئێستا حکومەتی عێراق ھیچ یارمەتییهكی ئەو پەنابەرانەی نەداوه و ھەروەھا لە بارەی میزانیە و یارمەتینەدانیان بۆ حکومەتی ھەرێم، ھەموویان روبەرووی سەرۆکی پەرلەمان بوونهوه."
قایمقامی خەبات ھەروەھا گوتی: "وەک بەشی ئیداری ئەو ناوچەیە و ھەروەھا پارێزگاری ھەولێریش ئاگاداری ئەو سەردانەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نەبووین."
پهنابهرێكی شاری موسل بەناوی محەممەد ھاواری دەکرد و دەیگوت: "بۆ چی ھاتووی؟ ماڵەکانمان بۆردومان دەکرێن کورەکانمان شەھید دەکەن و ئێستاش لەو گەرمایە لە بەر چاومان مندالانمان دەمرن، بڕۆ ئەو کێشانە چارەسەر بکە. بەرپرسانی عێراق جاران لە سەر بەحرێن بە قسە دەھاتن و ئێستا ئەوان میللەتی خۆیان بوردومان دەکەن."