هەولێر
دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی، ٣١ كامیۆنی بارهەڵگری توركیا كە هەڵگری هاریكاریی مرۆیی بوون بۆ ئاوارەكانی ناو هەرێمی كوردستان، گەیشتنە هەولێر و دەستكرا بە دابەشكردنیان.
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی بەرەی توركمانی ئایدەن مەعرووف، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند: "ریكخراوی مانگی سووری توركیا كە رێكخراوێكی نیودەوڵەتییە، دەستی بە پێشكەشكردنی یارمتییەكان بۆ ئاوارەكانی نیو هەرێمی كوردستان كرد و لە یەكەم كاروانی ئەو یارمەتییانەدا ٣١ كامیۆن گەیشتوونەتە هەولێر و ١٥ كامیۆنی دیكەش بەرەو شنگال رەوانە دەكرێن."
مەعروف گوتیشی: "یارمەتییەكانی ئەو رێكخراوە بریتییە لە خۆراك و پێداویستییەكانی منداڵان كە لە یەك كاتدا و بەبێ جیاوازی بەسەر ئاوارەكان دابەش دەكرێ."
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: "هاریكارییەكانی توركیا بەردەوام بوونە و هەروەها حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش كەجیگای سوپاسە زۆر هاوكار و هاریكار بووە."