واشنتۆن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مریكا جۆن كیری ئاشكرای كرد كه وڵاته‌كه‌ی به‌بری 378 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی مرۆیی پێشكه‌ش به سوریا ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كیری گوتی: "رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕیژراو هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵكی سوریا برسی بكات، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین وڵاتانی جیهان خێرا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و سوور بن له‌سه‌ر یارمه‌تیه‌كانیان بۆ ڕزگاركردنی ژیانی خه‌ڵكی بێتاوانی سوریا."
كیری ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێنایه‌وه كه وڵاته‌كه‌ی گه‌وره‌ترین خۆبەخش بووە له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی مرۆیی به سوریا، له ئێستاشدا به‌بڕی 378 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی مرۆیی دیكه پیشكه‌ش به خه‌ڵكی سوریا ده‌كات.
كیری باسیشی له‌وه كرد، كه تا ئیستا وڵاته‌كه‌ی به‌بڕی 2.4 ملیار دۆلار یارمه‌تی مرۆیی پیشكه‌ش به سوریا كردووه.