ئەنقەرە
پەیامنێری فۆتۆگرافی رۆژنامەی میللییەتی توركی بنیامین ئایگون كە لە سوریا رفێندارابوو ھێنرایەوە بۆ توركیا.
ئایگون کە بۆ کاری رۆژنامەنووسی چووبوە سوریا، پێش 40 رۆژ رفێنرابوو. بۆ رزگاركردنی ئایگون دەزگای ھەواڵگریی نەتەوەیی توركیا دەستبەكار بوو.
تیمێكی ھەشت كەسی سەر بە سەرۆكایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەرەوەی دەزگای ھەواڵگریی نەتەوەیی توركیا ئەمڕۆ 20 كیلۆمەتر چوونە نێو سنووری سوریا و بنیامین ئایگونیان وەرگرتەوە.