دهۆک
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی کانوونی دووەم، دەرگای دەروازەی خاڵی سنووریی پێشابوور کرایەوە.
لە دوای پێکهاتنی هەردوو ئەنجومەنی گەل و ئەنجومەنی رۆژئاوای کوردستان لە شاری ھەولێر لە مانگی رابردوو، دەروازەکە کرایەوە.
شەوکەت بەربوھاری، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی پێشابوور بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دەروازەی پێشابوور لە لایەن ھەرێمی کوردستانەوە ھەمیشە کراوە بووە بۆ یارمەتییە مرۆییەکان. ئەمڕۆ سەعات ٢:٣٠ لە لایەن PYDیشەوە کرایەوە. ھەروەھا زیاتر لە سێ ھەزار کەس لە بەری رۆژئاوا بۆ ھەرێمی کوردستان بەرێکەوتوون و چەندین کەسیش لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ رۆژئاوا دەچن."
ھەروەھا عەبدولکەریم میلانی ئەندامی سەرکردایەتیی حزبی ئازادیی رۆژئاوا بۆ AA گوتی: "دەروازەی سێمالکان ئەمڕۆ لە لایەن PYDوە کرایەوە وچەند ھەزار کورد لە ھەردوو لای دەروازەکە چاوەروان بوون تا دەرگا بکرێتەوە، خوشبەختانە ئێستا ھاتوچۆ بە شێوەیەکی ئاساییەوە بەرێوەدەچێ و ھیوادارین کە دەروازەیە بۆ ھەمیشە لە نێوان باشوور و رۆژئاوا کراوە بێ."
لە کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی گەل و ئەنجومەنی رۆژئاوای کوردستان لە شاری ھەولێر، تەنیا لەسەر دوو پرس پێکهاتن، یەکەمیان کردنەوەی خاڵی سنووریی پێشابوور و بەشداریکردن بە یەکدەنگی لە کۆنفرانسی جنێڤ٢.