یانەی چێلسی پیرۆزبایی سەری ساڵی کۆچی دەکات
یانەی چێلسی ئینگلیزی، سەری ساڵی کۆچی لە هاندەرانی پیرۆز کرد.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
یانەی چێلسی ئینگلیزی، سەری ساڵی کۆچی لە هاندەرانی پیرۆز کرد.
یانە لەندەنییەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی کۆچی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە "ئومێدی ساڵێکی پڕ خۆشی بۆ هاندەرە موسڵمانەکانمان دەخوازین".
ڕۆژژمێری کۆچی بەشێکە لە ڕۆژژمێری ئیسلامی ئەویش ڕۆژژمێری هەیڤی (قەمەری)ە، و بە گشتی بە ڕۆژژمێری کۆچ ناسراوە، پشت بە خولی مانگ ئەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و موسڵمانان لە هەموو شوێنێک بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئاینییەکان، ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) لە مەککەوە بۆ مەدینە لە ی ٢٢ی ڕەبیعولئەوەل بەرامبەر ٢٤ی ئەیلولی ٦٢٢ز کراوەتە یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە.