یانەی بایەرن میونخ بەرامبەر یانەی بۆروسیا میونشنگلادباخ شکستیهێنا
لە میانەی هەفتەی ١٥مینی رووبەڕووبوونەوەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا (بوندەسلیگا)، یانەی بۆروسیا میونشنگلادباخ میوانداری یانەی بایەرن میونخ-ی کرد.
Berlin
بەرلین - AA
لە میانەی هەفتەی ١٥مینی رووبەڕووبوونەوەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا (بوندەسلیگا)، یانەی بۆروسیا میونشنگلادباخ میوانداری یانەی بایەرن میونخ-ی کرد.
لە خولەکی ٢٠دا یاریزان رۆبێرت لەڤاندۆڤسکی و لە خولەکی ٢٦دا یاریزان لێیۆن گۆرێتزکا دوو گۆڵیان بۆ یانەی بایەرن تۆمار کرد.
لە بەرامبەردا جۆنەس هۆفمان یاریزانی یانەی بۆروسیا میونشنگلادباخ، لە خولەکەکانی ٣٦ و ٤٥دا دوو گۆڵی یەکلەدوای یەکی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٢ کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی ٤٩دا یاریزان فلۆریان نویهاوس گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی بۆروسیا میونشنگلادباخ تۆمار کرد و یارییکە بە ئەنجامی ٣-٢ کۆتایی هات.
بەم شێوەیە یانەی بایەرن میونخ لە ٣٣ خاڵدا مایەوە.
یانەی بۆروسیا میونشنگلادباخ ژمارەی خاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ ٢٤ خاڵ و گەیشتە ریزبەندی حەوتەمی بوندەسلیگا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن