یانه‌كانی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی خولی ئه‌ورووپا
- له خولی ئه‌ورووپادا هه‌ریه‌ك له ئارسناڵ، ڤالێنسیا، ئینتراخت فرانكفۆرت و چێڵسی بۆ نیوه‌ی كۆتایی سه‌ركه‌وتن.
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
له خولی ئه‌ورووپادا هه‌ریه‌ك له ئارسناڵ، ڤالێنسیا، ئینتراخت فرانكفۆرت و چێڵسی بۆ نیوه‌ی كۆتایی سه‌ركه‌وتن.
یانه‌ی ئارسناڵ كه یاریی چوونی به ئه‌نجامی ٢-٠ له ناپۆلی بردبوویه‌وه، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا كه له یاریگای سان پاوڵۆی یانه ئیتاڵییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، توانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه به ئه‌نجامی ١-٠ بباته‌وه و خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی خوله‌كه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه له یاریگای خۆیدا یانه‌ی به‌نفیكا به ئه‌نجامی ٤-٢ یاری چوونی له یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت بردبوویه‌وه، به‌ڵام له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا یانه ئه‌ڵمانییه‌كه توانی به ئه‌نجامی ٢-٠ یارییه‌كه به‌رێته‌وه و بگاته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی.
له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان یانه ئیسپانییه‌كاندا، ڤالێنسیا كه له یاری چووندا به ئه‌نجامی ٣-١ له ڤیاریاڵی بردبوویه‌وه، توانی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش كه له یاریگای مێستایا به‌ڕێوه‌چوو، به ئه‌نجامی ٢-٠ به‌رێته‌وه و خۆی بگه‌یه‌نێته نیوه‌ی كۆتایی خوله‌كه.
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی دوای ئه‌وه‌ی یاری چوونی به ئه‌نجامی ١-٠ له یانه‌ی سلاڤیا پاراگی چیك بردبوویه‌وه، یاری گه‌ڕانه‌وه‌شی به ئه‌نجامی ٣-٤ لێسه‌ندن و وه‌ك چواره‌م یانه، ناوی خۆی بۆ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی خولی ئه‌ورووپا نووسی.
له قۆناغی نیوه‌ی كۆتاییدا ئارسناڵ و ڤالێنسیا به‌رامبه‌ر یه‌كتری و ئینتراخت فرانكفۆرت و چێڵسی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.