Zana Natık Kerem
20 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2023
ھەولێر – AA
لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئەم مانگە، یەکەم قۆناغی پاڵەوانێیەتی پایسکل سواری یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان لە پارێزگای دھۆک بەڕێوەدەچێت.
لەمبارەیەوە سەرۆکی یەکێتیی ناوەندیی پایسکل سواری کوردستان کەنعان ئیسماعیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی یەکێتیی ناوەندی پایسکل سواری کوردستان لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئەم مانگە قۆناغی یەکەمی پالەوانێیەتی پایسکل سواری یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان لە پارێزگای دھۆک بەڕێوەدەچێت.
کەنعان ئیسماعیل ئاماژەی بەوەیشداوە کە لێژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری لە پەیڕەو و پرۆگرامی یەکێتیی ناوەندیی پایسکل سواری کوردستان پەسند کردووە بە تایبەتی دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ ئەو پاڵەوانێیەتی و چالاکییە وەرزشییانەی کە لەمیانی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، ئەوەیش بە ئامانجی پالپشتیکردن لە وەرزشوانان.
سەرۆکی یەکێتیی ناوەندیی پایسکل سواری کوردستان کەنعان ئیسماعیل باسی لەوەیش کردووە کە ئەمساڵ، ژمارەیەک خولی ناوبژیوانی و راھێنەرایەتیی دەکەنەوە، ھەروەھا لەسەر ئاستی کوڕان و کچان ھەڵبژاردەی پایسکل سواری کوردستان پێکدەھێنن، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە سەرجەم ئەو پاڵەوانێتیی و چالاکییە وەرزشییانەی کە لە ماوەکانی داھاتوودا، ئەنجام دەدەرێن.