Buenos Aires
بۆینس ئایرس - AA
ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان و ھەڵبژاردەی ئه‌رجه‌نتین، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا نه‌شته‌رگه‌ری برینی گه‌ده‌ی بۆ ئه‌نجامدرا.
پارێزه‌ری مارادۆنا، ماتیاس مۆرلا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی باسی له‌وه كردووە كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدراوه.
ماتیاس مۆرلا رایگه‌یاندووە "نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی دیێگۆ مارادۆنا كۆتایی هات. سوپاس بۆ خوا هیچ كێشه‌ك رووینه‌دا. ئومێده‌وارین هه‌رچی زووه دیێگۆ باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌ستبه‌كار بكاته‌وه".
ئاماژه به‌وه كرا كه مارادۆنای ته‌مه‌ن 58 ساڵان چه‌ند رۆژێكی دیكه له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه تا ته‌ندروستی باش ده‌بێت.
مارادۆنا كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرادۆس دی سینالۆوا نوێ کردووەتەوە، چواری كانوونی دووه‌م به مه‌به‌ستی پشكنینی ساڵانه سه‌ردانی كلینیكی Olivosی كردووه. ده‌ركه‌وت مارادۆنا خوێنبه‌ربوونی گه‌ده‌ی هه‌یه. راگه‌یه‌ندراوه كه هۆكاری برینی گه‌ده‌ی مارادۆنا، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه بووه كه ساڵی 2015 له فینیزوێلا به مه‌به‌ستی بچووككردنه‌وه‌ی گه‌ده بۆی ئه‌نجامدرابوو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه، مارادۆنا بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌كسیك و ده‌ست به مه‌شقكردن به یانه‌ی دۆرادۆس دی سینالۆوا بكات.