Kerkuk
كەركووك-AA
ئەمڕۆ پاڵەوانێتی تێنسی كراوەله كه‌ركووك كۆتاییهات و خەڵات بەسەر یاریزانه براوه‌كان له تەمەنە جیاوازەكان دابەشكرا.
پاڵه‌وانێتیی تێنسی كراوه كە ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بوو له لەیاریگای چالاكییە وەرزشیەكان له كه‌ركووك بەردەوامبوو، ئه‌مڕۆ كۆتاییهات.
پاڵه‌وانێتییه‌كه بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن له كوڕان و كچان ئه‌نجامدرا و له كۆتاییشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزانه براوه‌كانی خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دابه‌شكرا.
له‌وباره‌یه‌وه سەرۆكی یەكێتیی تێنسی كەركووك، ئاسۆ عادل له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پاڵەوانێتی تێنسی كراوە بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوامبوو، بۆ هه‌ریه‌ك له ئاسته‌كانی تەمەن بچووك و پێشكەوتووان و دێرینه‌كان.
ئاسۆ عادل باسی له‌وه‌شكرد، چەندین یاریزانی ئاست بەرز بەشداربوون كە یاریزانی تێنسی هەڵبژاردەی عێراقن.
راشیگه‌یاند: "ئەمە یەكەم پاڵەوانێتییە كه دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و راوەستانی سەرجەم چالاكیە وەرزشیەكان ئه‌نجامبدرێت و دەستكەوتێكی گرنگیشە بۆ شاری كەركووك".
لای خۆیه‌وه هەردی دلێر كه توانیویه‌تی ببێته خاوەنی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی پێشكەوتووان، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "وەك یاریزانی نەوتی باكوور بەشدارییم له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا كرد و توانیم پلەی یەكەم لەسەر ئاستی پێشكەوتووان بەدەستبهێنم، خۆشحاڵم دوای ئەو دابڕانە لە راهێنان به‌هۆی قەدەغەی هاتووچۆ و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامی باشم بەدەستهێناوە".
ئەنجامی پاڵەوانێتیەكەیش بەم شێوازەبوو، لەیاری تاك بۆ خوار تەمەن ٣٥ ساڵان یاریزان، هەردی دلێر پلەی یەكەم و شوان لەتیف پلەی دووهەمی بەدەستهێنا و لەیاریزانە دێرینەكاندا ژینۆ لەتیف پلەی یەكەم و نزار عەبدوڵایش پلەی دووهەمی بەدەستهێنا.