Serdar Bıtmez
22 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2021
دۆحە - AA
قەتەر لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ میواندارێتیی مۆندیالی ٢٠٢٢، چیمەنڕێژکردنی یاریگای "لوسیل"ی راگەیاند.
لیژنەی باڵای قەتەر بۆ ئاسەوار و پرۆژەکان، رایگەیاند، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ میواندارێتیی مۆندیالی ٢٠٢٢، تەواوی یاریگای لوسیل چیمەن ڕێژی کرا.
راگەیەندراوەکە ئاشکرای کرد کە تاکو ئێستا کار لە پێنج یاریگا کە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی تێدا بەڕێوەدەچێت، کۆتایی ھاتووە.
یاریگای لوسیل کە گەورەترینی ئەو ھەشت یاریگایەیە کە یارییەکانی مۆندیالیان تێدا بەڕێوەدەچێت و شوێنی ٨٠ ھەزار ھاندەری تێدا دەبێتەوە، هاوكات میواندارێتیی یاریی کۆتایی مۆندیاليش دەکات.
قەتەر لە ٢١ی تشرینی دووەم ەوە بۆ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، میواندارێتیی مۆندیالی ٢٠٢٢ دەکات.