Doğa Kırmızıoğlu
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
هەردوو یاریزان رۆمیان گرۆژان و کێڤین ماگنۆسەن کە لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکانی فۆرمولا 1 دا لە ریزی یانەی هاس بەشدارن، تا کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکە جێدەهێڵن.
لەوبارەیەوە فۆرمولا 1 راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە رۆمیان گرۆژان-ی فەڕەنسی و کێڤین ماگنۆسەن-ی دانیمارکی، لە دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە لە ریزەکانی یانەی هاس بەردەوام نابن.
جێی ئاماژەیە لەکۆی ١٠ یانە کە بەشداری پاڵەوانێتییەکانی فۆرمولا 1ی ئەمساڵیان کردوە، یانەی هاس نەیتوانیوە ئاستێکی باش بەدەستبهێنێت و لە ریزبەندی نۆیەمی یانەکاندایە، هەریەک لەو دوو یاریزانەی بڕیاری جێبەجێکردنی یانەکەیان داوە لە ریزبەنی یەکەم و دووەمی باشترین شۆفێرەکانی یانەی هاس-دان.
لەو بارەیەوە فۆرمولا 1 راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە رۆمیان گرۆژان-ی فەڕەنسی و کێڤین ماگنۆسەن-ی دانیمارکی لە دوای ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی هاس بەردەوام نابن.
جێی ئاماژەیە لەمساڵدا ١٠ یانە بەشداری فۆرمولا 1-یان کردووە و یانەی هاس نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بەم هۆیەوە لە ریزبەندی نۆیەمدایە بەڵام ئەو دوو یاریزانەی بڕیاری جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەیان داوە لە ریزبەندی یەکەم و دووەمی خراپترین یاریزاناندان.