ئەنتاڵیا
لەدوای تەواوبوونی رێوشوێنی پشکنینی پزیشکی لەنەخۆشخانەیەکی ئەنتاڵیاو ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە تورکییەکە، فێردیناند قسەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کرد.
ئەنتۆن فێردیناند گوتی " خۆشحاڵم بە یاریکردنم لە یانەی ئەنتاڵیاسپۆر. وەرزی رابردوو یاریم بۆ یانەی بورسە کردووە، لەنزیکەوە چاودێریی خولی تۆپی پێی تورکیام کردووە. یانە تازەکەم لە ئاستێکی بەرزدایە. ھەوڵدەدەم ھەموو توانای خۆم بەگەڕ بخەم بۆ سەرخستنی".
لەفڕۆکەخانەی ئەنتاڵیا گوڵتەکین گەنجەر سەرۆکی یانەی ئەنتاڵیاسپۆر پێشوازیی ئەنتۆن فێردیناند کردو چەند دەقەیەک پێکەوەڕا گفتوگۆیانکرد.
فێردیناند دەبوو زووتر سەفەری بکردایە بۆ ئەنتاڵیا بۆ ئیمزاکردنی بۆندە تازەکەی، بەڵام بەھۆی ھاتنە دنیای کۆرپەکەیەوە ناچار بوو بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و درەنگ بکەوێ لەئیمزاکردن.