Sangar Hamad Azeez
17 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئیستانبوڵ لە پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی لەنێو تۆپی پێدا، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تورکیا، زافەر بیریۆڵ دەستگیر کرا.
لێکۆلینەوەکان لە دۆسیەی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز لە تورکیا درێژەی هەیە.
لەم چوارچێوەیەشدا دوای ئاشکراکردنی ئەوەی کە یاریزانی تۆپی پێی پێشووی هەڵبژاردەی تورکیا، زافەر بیریۆڵ لە رێگەی بەکارهێنانی یەپڵیکەیشنی (ByLock) زانیاری لەگەڵ ئەندامانی فەتۆ ئالوگۆڕ کردووە، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.
بەم پێیەش لە ئۆپەراسیۆنێکدا زافەر بیریۆڵ لە لایەن هێزەکانی ئەمنی تورکیاوە دەستگیر کرا.