Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "لە وەزارەتی ناوخۆماندا بەشی ھاتوچۆ بەھێزدەکەین، پێویستە بەھێزی بکەین. چونکە لە تورکیا باری ھاتوچۆ و گەشتیاری لە بەرزبوونەوەدایە و تەکنەلۆجیا زۆر پێشکەوتووە، ستاندارتەکانی رێگاوبان زۆر زیادی کردووە، لەبەرئەوە پێویستە دووبارە بە شێوەیەکی گونجاو دابڕێژرێتەوە و چاوی پیادابخشێنرێتەوە".
بینالی یڵدرم گوتی: "ئەم گەلە کە لە چاناککالە، جەنگی رزگاری و (گردی) ئانافارتاڵار و کوتوول ئەمارە بە پێی پێویست ئیمپریالیزمی کردە پەند و بەو رۆژە گەیشت. تاکو خۆشەویستی ئەم ئاڵا، نیشتیمان و دەوڵەتە لە ناخی ئەم گەلەدا بێت، ھیچ کەس و لایەنێک و ھیچ ھێز و وڵاتێک ھیچی (بەرامبەری) پێناکرێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، گوتیشی: "ئەوانەی لە ١٥ی تەمووزدا نەیانتوانی بوار دەستبخەن، چۆک بە تورکیا دابدەن، ئەم گەلە ملکەچ بکەن، ئەمڕۆ فیلمێکی دیکە دەگێڕن. 'ھەرچی بێت دەیکەین ئەو کارە کۆتایی پێدەھێنین کە لە ١٥ی تەمووزدا نەمانتوانی بیکەین؟' وادەزانن کە بە سیناریۆکانی ئابووریی، فشار، قەیران و پشێوی مل بەم گەلە کەچ دەکەن . بەخۆڕایی خۆتان خەریک مەکەن".