شاراپۆڤا و جۆکۆڤیج گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی
لەسەر ئاستی تاکە کەسی پیاوان یاریزانی سڕبی، نۆڤاک جۆکۆڤیچ و لەسەر ئاستی ئافرەتانیش، کچە نێنسزانی رووسی، ماریا شاراپۆڤا گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانییەتی ئیتالیای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لەسەر ئاستی تاکە کەسی پیاوان یاریزانی سڕبی، نۆڤاک جۆکۆڤیچ و لەسەر ئاستی ئافرەتانیش، کچە نێنسزانی رووسی، ماریا شاراپۆڤا گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانییەتی ئیتالیای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی.
پاڵەوانییەتییەکە کە لە شاری رۆما پایتەختی ئیتالیا بەرێوەدەچێت تیایدا جۆکۆڤیچ رووبەڕووی کەی نیشیکۆری یابانی بووەوە و یاریەکەشی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لێبردەوە .
ئەنجامی کۆمەڵەکانیش ٢-٦ ، ٦-١ و ٦-٣ بوو.
لەلایەکی دیکەش کچە تێنسزانی رووسی، ماریا شاراپۆڤا بە بردنەوەی لە تینسزانی لیتوانی، جێلینا ئۆستاپینکۆ بە ئەنجامی ٢-١ خۆی گەیاند قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانییەتیەکە.
ئەنجامی کۆمەڵەکانیش ٦-٧، ٦-٤ و ٧-٥ بوون.