Halil İbrahim Avşar
12 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا، عوسمان ئاشکن باک، وێنەی یاری باسکەی لەگەڵ سەرکۆماری وڵاتەکەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاوکردەوە.
باک لە بڵاوکراوەکەیدا رایگەیاند: ''لەگەڵ بەڕێز سەرکۆمارمان بەردەوامین لەسەر یارییەکانی باسکە. وەک لە تابلۆی پشتەوە دیارە، تیپی سەوز سەرکەوتووە''.
تیپی سەوز کە ئەردۆغانی تیادایە بە ئەنجامی ٥٠-٢٢ سەرکەوتنی بەسەر تیپی سپییدا بەدەستهێنا.
لە وێنەکەدا هەر یەک لە سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن و پەرلەمانتاری بورسای ئاک پارتی، موستەفا ڤارانک و پەرلەمانتارانی ئیزمیری ئاک پارتی، مەهمەت موحەڕەم کاساپئۆغڵو و ئاڵپای ئاۆزلان هەن.