ئەنقەرە – AA
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "بە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا زۆرینەی هەرە زۆری ئەو بەڵێنانەی بەجێنەگەیاندووە کە لەدەستپێکی قەیرانی سووریاوە داونی، لەلای ئێمە بێئومێدییەکی زۆری دروستکردووە. ئێستا نامانەوێت بچینە نێو هەمان گەمەوە لە عەفرین. ئەو کێشە بچووکەی کە دەکرا لە چوارچێوەی پەیوەندیی هاوپەیمانێتییدا زۆر بە ئاسانی چارەسەری بکەین، بەداخەوە لە لایەن ئەمریکاوە بە پێداگرییەوە بە بنبەست گەیەنراوە. رووداوی رەققە بەم جۆرەیە و منبج بەم جۆرەیە و دێرازۆر بەم جۆرەیە".
ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی بەرفراوانی سەرۆکی لقەکانی ئاک پارتی لە بارەگای گشتیی ئاک پارتی لە ئەنقەرە گوتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە پێیانوایە ئەو دۆخە هەستیارەی سووریا و عێراق راستەوخۆ پەیوەندی بە داهاتووی تورکیاوە هەیە لەبەرئەمە لە نزیکەوە چاودێری هەر قۆناغێکی ئەم دۆخە دەکەن، گوتیشی: "ئۆپەراسیۆنی ئیدلب وەک ئەوەی بەرنامەمان بۆی داناوە دەڕوا بەڕێوە. هەنگاوی زۆر گرنگمان بڕیووە بۆ دروستکردنی هەڵوێستێکی هاوبەش وەک تورکیا، رووسیا و ئێران لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە. بەدڵنیاییەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانە هێشتا شتگەلێک هەن کە جیاواز لەو وڵاتانە بیردەکەینەوە و نەگەیشتووینەتە رێکەوتن. ئەمە راستییەکە. بەڵام ئەم رەوشە بەهۆی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی وڵاتانی خۆمان و گەلانی ناوچەکە نابێتە ئاستەنگ لەبەردەم هەماهەنگیمان. وەک دەزانن رۆژی دووشەممە لە رووسیا بووم، دواتر چوومە کوێت دوای ئەویش بۆ قەتەر. خوا یار بێ ٢٢ی مانگیش لە سۆچی جارێکی دیکە لەگەڵ بەرێز پوتین و سەرۆکی (سەرکۆماری) ئێران حەسەن رۆحانی سێقۆڵی کۆدەبینەوە. رۆژێک پێشتریش وەزیرانی دەرەوەمان و سەرۆک ئەرکانەکانمان کۆدەبنەوە و ئامادەسازیی دەکەن. دواتر ئێمەش کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین. هۆکاری سەرەکی هەموو ئەمانە بە تایبەتی ئیدلبە".
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە هەموو ئەو هەوڵ و کۆششانە لەپێناو ئاگربەستێکی یەکجارەکیە لە ناوچەکە، لەبارەی عەفرینیشەوە گوتی: ''لەئێستادا ئێمە پێویستە لەسەرمان کە عەفرین لەرێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە و یەپەگە پاک بکەینەوە. ئەمە شتێکە کە هەر لە سەرەتاوە گوتوومانە. بەتایبەت لەو خاڵانەی چاودێریی لەوێ (ئیدلب)، ئێمە وەک پێکهاتەی باڵادەست دەمێنینەوە. ناچارین ئەمە ئەنجامبدەین. ئەگەر بێت و ئێمە پێکهاتەی باڵدەست نەبین لەوێ، ئەوکات رێکخراوە تیرۆریستییە جۆراوجۆرەکان دێن و هەوڵی داگیرکردنی دەدەن''.
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە ئەمریکا زۆرینەی هەرە زۆری ئەو بەڵێنانەی بەجێنەگەیاندووە کە لەدەستپێکی قەیرانی سووریاوە داونی، گوتی: "لەلای ئێمە بێئومێدییەکی زۆری دروستکردووە. ئێستا نامانەوێت بچینە نێو هەمان گەمەوە لە عەفرین. ئەو کێشە بچووکەی کە دەکرا لە چوارچێوەی پەیوەندیی هاوپەیمانێتییدا زۆر بە ئاسانی چارەسەری بکەین، بەداخەوە لە لایەن ئەمریکاوە بە پێداگرییەوە بە بنبەست گەیەنراوە. رووداوی رەققە بەم جۆرەیە و منبج بەم جۆرەیە و دێرازۆر بەم جۆرەیە".
ئەردۆغان گوتیشی: "کاتێک گوتمان 'وەرن با پێکەوە ئەو کارە ئەنجام بدەین" لە رەققە و منبج، ئیدارەی پێشووی ئەمریکا گوتی 'خەمتان نەبێ پەیەدە و یەپەگە لەوێ نامێننەوە' بەڕێز ئۆباما چەند جاەر ئەو بەڵێنەی بەمن دا بەڵام بەڵێنەکەی شکاند. ئەو ئیدارەی لە دوای ئەویش هات بە ناو گۆڕینی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە گوتی 'ئیدی ئێمە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەین نەک لەگەڵ یەپەگە'، بەرلەوەی ئێوە بێن ئێمە لێرەبووین. ئێمە باش دەزانین کێ کێیە. گەلی ئێمە پەیوەندی خزمایەتییان لەگەڵ خەڵکی ئەوی هەیە. باشیش دەزانین خێڵەکانی ئەوێ کێن".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد لە سووریاوە ٣ هەزار و ٥٠٠ بارهەڵگر هاتوونەتە نێو باکووری سووریاوە و رایگەیاند: ''ئەم بارهەڵگرانە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، چەک و تەقەمەنی بۆ کێ دەهێنێت، بۆ پەیەدە و یەپەگە و بۆ بنکە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لەوێ''.
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوەکرد کە ئەمریکا ٥ بنکەی ئاسمانیی لە سووریا هەیە و رایگەیاند: ''هه‌شت بنكه‌ی ئاسمانیی دیکەی ئاسایی هه‌یه. ئێستاش له ره‌ققه دانه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنێت، چەند دەکات، 14 دانه. هه‌موو ئه‌مانه راستیی زانراون و له ئارادان. ئاخۆ ئێوه له دووری 12 هه‌زار کیلۆمەترەوە بۆچی دێن بۆ سووریا؟ ئایا ئه‌و پرسیاره ناكرێت؟ بۆچی ئەو پرسیارە ناکرێت؟ هاووڵاتییانی من ئەو پرسیارەم لێدەکەن. من لەسەرمە وەڵامی ئەو پرسیارە بە هاووڵاتییانم بدەمەوە. ئەوکاتە منیش لە ئێوە دەپرسم. بەداخەوە ئەم راستییانە روون و ئاشکران. بەڵام لە وڵاتەکەی مندا، ترسا‌و و تۆقیوی ئەوتۆ هەن کە هەڵمەت لە دژمان ئەنجامدەدەن. بەڵام ئێمە سەرەڕای هەموو ئەمانە ئەوە ئەنجامدەدەین کە باوەڕمان پێیەتی بەو شێوەیەی کە باوەڕمان پێیەتی".
رەجەب تەیب ئەردۆغان پرسی ''باسی بەرەنگاربوونەوەی داعشتان دەکرد، چیتان کرد؟'' و گوتی: ''بە تێروتەسەلی دۆلارتان دایە داعش. بەڵام سوپاکەی من و سوپای سووریای ئازاد قارەمانانە بەرەنگاری داعش بوونەوە. هێشتا بەردەوامین لەو بەرەنگارییە. رووبەری ٢ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە بەو شێوەیە لە داعش پاککرایەوە. ئەوانی دیکەش دەبینن، بە نیشانەی سەرکەوتن و بە پێدانی دۆلار پێیان بەڕێیان دەکەن''.
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوەکرد کە پێشتر سەبارەت بە هەموو ئەمانە هۆشدارییان داوە و رایگەیاند: ''ئێمە زۆر باش هەست بەو سیناریۆیە دەکەین کە ئەمریکا لەرێگەی ئەو رێکخراوانەوە هەوڵی جێبەجێکردنیان دەدات و دەبێتە هۆی گورز وەشاندن لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر داعش و پەیەدە''.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هاوپه‌یمان و هاوپه‌یمانیی شتێكی دیكه‌یه و، هه‌ڵسوكه‌وت كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتیه‌كه یه‌كناگرێته‌وه شتێكی دیكه‌یه و، گوتی: " ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناتۆدا به‌یه‌كه‌وه‌ین نابێت هه‌ڵه‌كان بڵێین؟ ببوورن ده‌یانڵێین. دوێنێ لە نەرویج دۆخێک دروستبووە. لەو وڵاتە دیمەنێکیان بە ناوی وێنەی دوژمن داناوە. لەنێو وێنەکەدا لەلایەک وێنەی ئەتاتورک و لەلایەکی دیکە ناوی بەندە هەیە. ئەمانە ئامانجن. دوای ئەوەی ئەم هەواڵە گەیشت، سەرۆک ئەرکانی سوپا و وەزیری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەت، کە لەرێگە بوون بۆ کەنەدا، پەیوەندییان بە ئێمەوە کرد. گوتیان کە 'دۆخێکی بەمجۆرە هەیە. ئەم مانۆڕەش مانۆڕی ناتۆیە. ٤٠ سەربازمان هەیە لەوێ، ئێمە بڕیاری کشاندنەوەی ئەو سەربازانەمان داوە و دەیانکشێنینەوە'. ئێمەش پێمان گوتن 'بەدڵنیاییەوە، هیچ مەوەستن و دەستبەجێ ئەنجامیبدەن. ئەگەر بێت و ئەو ئامانجانەش هەڵبگیرێن، ئەو ٤٠ سەربازەمان بکشێننەوە'. هاوپەیمانێتییەکی لەوشێوەیە و هاوپەیمانبوونێکی لەو جۆرە رێگەی تێناچێت''.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه بۆچی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكایه‌كی مه‌زن به‌و شێوه‌یه قسه ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆغان گوتی: " واتای چییه مه‌زن؟ چی له راستی به‌هێزتره؟ ئه‌گه‌ر ئێمه چه‌ك وه‌ك هێز ببینین ئه‌و كات با واز له سیاسه‌ت بهێنین، وازی لیبێنین بۆ كارێكی دیكه. هیچ شتێك له راستی به‌هێزتر نابێت. گه‌وره‌ترین هێز راستییه. ئه‌گه‌ر ابێت ئێمه به‌و شێوه‌یه خه‌بات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. هه‌ر راستی سه‌رده‌كه‌وێت.
ئەردۆغان باسی لەوەشکرد کە داعش له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه كه ده‌ڵێن به‌ره‌نگاری ئه‌و رێكخراوه بووینه‌ته‌وه دروستكراوه، پڕچهككراوه و ئاراسته كراوه و، گوتی: "ئاشكراده‌بێت كه كێن ئه‌وانه‌ی له‌پشتیه‌وه‌ن. هه‌ر یه‌كێكیان به مه‌به‌ستی جیا هاتوونه‌ته ناوچه‌كه یان هێنراون. ئه‌وه‌ی ئێره له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ته‌وه كه پێشتر دیاریكراوه به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ سیناریۆكه به‌ڕێوه‌براون".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تیمی كرۆكی داعش له‌لایه‌ن هێزه باڵاده‌سته‌كانی ناوچه‌كه‌وه له‌وێوه بۆ ئه‌وێ گوازراونه‌ته‌وه و، به‌وه‌ش خوێنڕێژی و ئاگر به‌ربڵاوه‌ی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستیی هاوشێوه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه پڕچهككرا، مه‌شقی پێكرا و له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌ستی كرایه‌وه، ئه‌ویش وه‌حشیگه‌ری هاوشێوه‌ی كرد و رووبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی بهرفراوانكرد و كه‌سیش ده‌نگی لێوه نه‌هات.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌موو زانیارییه‌كان هه‌ر له دیمه‌نه‌كانی داعش له سه‌ربڕین و كۆكوژی تا چیرۆكه‌كانی ده‌ستدریژیی له میدیاكانی ژێر كۆنترۆڵی وڵاتانی خۆرئاوا په‌خشكراوه، ئه‌وانه‌یش هه‌مووی پیلانی وردن بۆ دیزاینكردنی ناوچه‌كه.
news_share_descriptionsubscription_contact

