وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

سێری ئا.. رۆما و ئەی سی میلان یەکسان بوون

رووبەڕووبوونەوەی نێوان رۆما و ئەی سی میلان بە ئەنجامی ٣-٣ کۆتایی هات.

Barış Seçkin  | 27.10.2020 - نوێکردنەوە : 27.10.2020
سێری ئا.. رۆما و ئەی سی میلان یەکسان بوون

Roma

رۆما- AA

لە هەفتەی پێنجەمی سێری ئادا، هەردوو یانەی رۆما و ئەی سی میلان رووبەڕووی یەکبوونەوە.

لە سەرەتای یارییەکەدا و لە خولەکی دووەمدا، یاریزان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میلان تۆمار کرد.

لە خولەکی ١٤دا، یاریزانی یانەی رۆما، ئەدین دزێکۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و یارییەکەی یەکسان کردەوە.

لە خولەکی ٤٧ی نیوەی دووەمی یارییەکەدا، یاریزان ئەلێکسی سێلێماکەر گۆڵی دووەمی بۆ یانەی میلان تۆمار کرد.

لە خولەکی ٧١دا، یاریزان جۆردەن ڤیریتو گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ یانەی رۆما تۆمار کرد.

لە خولەکی ٧٩دا، یاریزان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی میلان تۆمار کرد.

بەڵام یاریزانی یانەی رۆما، ماراش کومبولا تەنها دوای پێنج خولەک و لە خولەکی ٨٤دا، گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٣ کۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش ژمارەی خاڵەکانی ئەی سی میلان لە ١٣ خاڵ و یانەی رۆما لە هەشت خاڵدا، مایەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın