Musa Samur
21 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
پاڵه‌وانی جیهان و ئۆڵیمپیاد، زۆرانبازی تورك، ته‌ها ئاكگول، به بردنه‌وه‌ی له زۆرانبازی رووس، سێرگی كۆزیرێڤ، بۆ هه‌شته‌مین جار بووه پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا.
له‌میانی پاڵه‌وانێتیی زۆرانبازیی ئه‌رووپا كه له وارشۆ پایته‌ختی پۆڵه‌ندا درێژه‌ی هه‌یه، له‌شێوازی ئازاد له كێشی ١٢٥ كیلۆ، دوای ئه‌وه‌ی كه زۆرانبازی تورك، ته‌ها ئاكگول له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا له زۆرانبازی جۆرجی، گێنۆ پاتریاشڤیلی و له چاره‌كی كۆتاییدا له زۆرانبازی پۆڵه‌ندی، كامیل تۆماز كۆشیۆلێك و له نیوه‌ی كۆتایی له زۆرانبازی بێلاروسی، دیزیانیس خرامیانكۆی برده‌وه، بۆ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه سه‌ركه‌وت.
له یاریی كۆتاییدا زۆرانبازی تورك، ته‌ها ئاكگول، به بردنه‌وه‌ی له زۆرانبازی رووس، سێرگی كۆزیرێڤ به ئه‌نجامی ٩-٢، بۆ هه‌شته‌مین جار بووه پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا.