Sarmand Hameed
22 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2021
ھەولێر - AA
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ستیڤن هیکی کرد.
ستیڤن هیکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی خۆی و نێچیرڤان بارزانی لەکاتی پایسلکسۆاریدا، نووسیوویەتی "زۆر خۆشحاڵبووم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێکەوە پایسکلسوارییمان کرد و هەندێک کالۆریمان سووتاند".