جيهان, وەرزش

ریال مەدرید و زیدان چوونە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکانەوە

- لە یاریی کۆتایی وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بردەوە و بۆ جاری سێیەمی لەسەریەک بووە پاڵەوانی خولەکە و بەو نازناوەشەوە ناوی چووە مێژووەوە.

Ersin Şiyhan, Salih Barış Kuyucu, Doga Kirmizioglu, Muhammet Ali Kemal  | 27.05.2018 - نوێکردنەوە : 27.05.2018
ریال مەدرید و زیدان چوونە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکانەوە

Ankara

ئەنقەرە- AA

لە یاریی کۆتایی وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بردەوە و بۆ جاری سێیەمی لەسەریەک بووە پاڵەوانی خولەکە و بەو نازناوەشەوە ناوی چووە مێژووەوە.

ریال مەدرید کە لە وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦دا لە ئەتلەتیکۆ مەدرید و وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧ لە یوڤێنتوسی بردبوویەوە، بە بردنەوەی ئەم وەرزەی لە لیڤەرپوول تاکە یانەیە کە جامەکە بۆ سێ ساڵی لەسەریەک بەرێتەوە.

هاوکات یانەی شاهانە دوای ئەوەی شەوی رابردوو بۆ جاری ١٣یەم جامەکەی بردەوە، ئەو ژمارەیە پێوانەییەی بردنەوەی جامەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی بەرزکردەوە کە بە ناوییەوە بوو.

دوای ئەوەی راهێنەری فەڕەنسی یانەکە، زەینەددین زیدان توانی لە وەرزی رابردوودا وەک یەکەم راهێنەر دوو وەرزی لەسەریەک خولی یانە پاڵەوانەکان بەرێتەوە لە وەرزی ئەمساڵدا و دوای بردنەوەیان لە لیڤەرپوول، ئەو ژمارە پێوانەییەی بۆ سێ جاری لەسەریەک بەرزکردەوە.

ئەمە جگە لەوەی ئەستێرەی پورتوگالی یانەی ریال مەدرید، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ جاری شەشەم لەسەریەک بووە گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکان.

رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا لە ١٣ یارییدا، ١٥ گۆڵی تۆمارکردووە و لە سەرجەم یارییەکان تا قۆناغی نیوەی کۆتایی تۆڕی گۆڵی یانەکانی بەرامبەری هەژاندبوو، بەو شێوەیەش بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولەکەدا کە لە ١٠ یاریی لەسەر یەکدا گۆڵ تۆماربکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن