Şenhan Bolelli,Muhammet Ali Kemal
26 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2019
مه‌درید - AA
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاریدا تیمی تۆپی پێی "تاكۆن"ی ژنان كه له ساڵی ٢٠١٤دا له مه‌درید دامه‌زراوه، بكاته به‌شێك له پێكهاته‌ی یانه‌كه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن یانه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه قۆناغی په‌یوه‌ندییكردنی "تاكۆن" به پێكهاته‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه ماوه‌ی ساڵێك ده‌خایه‌نێت و له یەکی ته‌مووزی ٢٠٢٠ه‌وه له سه‌رجه‌م كێبڕكێ فه‌رمییه‌كاندا به‌ناوی ریال مه‌دریده‌وه به‌شدار ده‌بێت.
باس لهوهشكراوه راهێنانه‌كان و یارییه‌كانی یانه‌ی تۆپی پێی ژنانی "تاكۆن" بۆ وه‌رزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ له سیوداد ریال مه‌درید (كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشیی ریال مه‌درید) ئه‌نجام ده‌درێت.