Madrid
مه‌درید - AA
گێمی یه‌كه‌می رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ئالاڤێس و یانه‌ی ریال مه‌درید كه له یاریگای مێندیزۆرۆزا به‌ڕێوه‌چوو، به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌میشدا تا خوله‌كی پێنجه‌می زیادكراو گۆڵ تۆمارنه‌كرا و یاریزانی ئالاڤێس، مان‌و گارسیا به‌لێدانێكی سه‌ر گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد و سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ریال مه‌دریددا مسۆگه‌ركرد.
به‌م ئه‌نجامه ریال مه‌درید له 14 خاڵدا مایه‌وه و ئالاڤێس-یش ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌وه به ریال مه‌درید و بووه 14 خاڵ.
یانه‌ی ریال مه‌درید كه چوار یارییه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵی تۆمارنه‌كردووه له میدیاكانی ئیسپانیادا به‌چڕی باسی ده‌كرێت و ئه‌م دۆخه به قه‌یران و شكستی یانه‌كه ناوده‌برێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن