ئیستەنبوڵ
ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە حەفتەکانی یەکەمی وەرزی ساڵی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ ئاستێکی زۆر باشی پێشکەشکرد و سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا ١١ کەڕەت چووە یاریگا و توانی ١٧ کەڕەت تۆڕی گۆڵی بەرامبەرەکەی بھەژێنێ.
یاریزانی تەمەن ٢٩ ساڵ لە شەش یاری لالیگادا توانیویەتی ١٣ گۆڵ تۆمار بکا، ھەروەھا لە یاری پالەوانێتی خولی UEFA و یاری پاڵەوانێتی جامی ئەوروپادا، چوار گۆڵی تۆمارکردووە.
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا کریستیانۆ توانیویەتی بە جلی ریال مەدریدەوە ریکۆردی پێوانەیی بشکێنێ، هەروەها لە وەرزی ساڵی ٢٠١٣ - ٢٠١٤دا رۆناڵدۆ توانیبووی ١٤ گۆڵ تۆمار بکا، ھەروەھا لە خولی رابردووشدا توانیبووی نۆ گۆڵ تۆمار بکا کە لە لایەن فیفاوە تۆپی ئاڵتوونی پێبەخشرا.
ھەوڵەکانی رۆناڵدۆ بۆ گەیشتن بە لوتکە
رۆناڵدۆ بۆ سەرکەوتن بەسەر یاریزانی گۆڵکاری ئیسپانی رائول گۆنزالیس رۆژ دەژمێری، کە لە یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەو یاریزانە ٧١ گۆڵی تۆمارکردووە و لە پێشەنگی ریزبەندییەکەدایە.
ھاوشانی رۆناڵدۆ، یاریزانی ئەرجەنتینی لێونێل میسی کە ٦٨ گۆلی لەو خولە تۆمارکردووە، دەیەوێ ئەو نازناوە بۆخۆی تۆمار بکا.