ئەنقەرە
راھێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لویس ڤان گاڵ لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی یانەی مانچستەر یونایتد رایگەیاندووە، ئەو یاریزانەی كە خەڵاتی تۆپێی ئاڵتونی فیفا وەردەگرێت پێویستە بگەنە جامە پاڵەوانیەتییەكان، ڤان گاڵ پێی وایە ئەو خەڵاتە بدرێتە یەكێك لە یاریزانەكانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا.
راھێنەری یانەی مانچستەر ئاشكراشی دەكات كە ھەڵەیە خەڵات بدرێتە ئەو یاریزانانەی كە لە نێو یاریگادا لە چەند شوێنێكدا یاری دەكەن و گوتی: "ئەگەرێكی زۆر ھەیە خەڵاتەكە بدرێتە رۆناڵدۆ یا میسی بەڵام پێم وایە یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا شایەنی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەن چونكە ئەوان لە جامی جیھانیدا گەیشتە كۆتایی و توانیان جامەكە بەدەست بھێنن. ھاوكات ئاستی خولی ئەڵمانیا لە خولەكانی دیكە بەرزترە".
23 یاریزان ناوی لەنێو لیستی خەڵاتدا ھەیە لەوانە شەش یاریزان لە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیایە. تۆماس مۆلەر، مانوێل نێور، تۆنی كرۆس، ماریۆ گۆتزێ فلیپلام، شمانشتایگەر ئەوە ناوی ئەو یاریزانانەیە كە ناویان لە لیستەكەدا تۆماركراوە. لە كۆتاییدا سێ یاریزان لە نێو لیستەكەدا دەمێنێتەوە لە 1ی كانوونی یەكەم ناوی ئەو سێ یاریزانە ئاشكرا دەكرێت. لە 12 كانوونی دووەمی 2015 لە مەراسیمێك كە لە زوریخ بەڕێوە دەچێت خەڵاتەكان بەسەر یاریزانەكاندا دابەش دەكرێت.
ناوی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لییۆ میسی و ئەستێرەی ریال مەدرید رۆناڵدۆ لە پێشەنگدایە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.