ئه‌نقه‌ره
له ئه‌بو زه‌بی پایته‌ختی ئیمارات خولی دیاریكردنی ریزی ده‌ستپێكی شوفێران له پاڵەوانێتی جیهانیی فۆرمیلا وه‌ن بۆ خولی 18مین و كۆتایی پێشبڕكێكه به‌ڕێوه‌چوو.
شوفێری مارسێدیسی ئه‌ڵمانی نیكۆ رۆزبێرگ كه‌وته ریزبه‌ندی یه‌كه‌م له ده‌ستپێكی پاڵەوانێتی جیهانیی فۆرمیلا وه‌ن، كه سبه‌ی له شاری ئه‌بو زه‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له پێشبڕكێی خولانه‌وه‌ی فۆرمتلا وه‌ن له ستادیۆمی یاس مه‌رینا كه درێژییه‌كه‌ی پێنج هه‌زار و 554 مه‌تره، شوفێری مارسێدیسی ئه‌ڵمانی نیكۆ رۆسبێرگ به پێوانه‌ی 1.40.480 مافی ریزی یه‌كه‌می پێشبڕكێكهی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها شوفێری به‌ریتانی لویس هامیلتۆن به پێوانه‌ی 1.40.866 كه‌وته ریزی دووه‌م له پێشبڕكێكه و شوفێری ویلیامس مارسێدیس فین ڤاڵته‌ری بۆتاس، به پێوانه‌ی 1.41.025 كه‌وتە ریزی سێیه‌می پێشبڕكێكه.
سبەی پێشبڕكێی كۆتایی له سه‌عات 3ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات و 10 ریزبه‌ندی شوفێرهكانیش له ده‌ستپێكی پێشبڕكێكه به‌م شێوه‌یه‌یە:
1- Nico Rosberg (Mercedes): 1.40.480
2- Lewis Hamilton (Mercedes): 1.40.866
3- Valtteri Bottas (Williams-Mercedes): 1.41.025
4- Felipe Massa (Williams-Mercedes): 1.41.119
5- Daniel Ricciardo (Red Bull Racing-Renault): 1.41.267
6- Sebastian Vettel (Red Bull Racing-Renault): 1.41.893
7- Daniil Kvyat (STR-Renault): 1.41.908
8- Jenson Button (McLaren-Mercedes): 1.41.964
9- Kimi Raikkonen (Ferrari): 1.42.236
10- Fernando Alonso (Ferrari): 1.42.866