رافائێل نادال بووە پاڵەوانى پاڵەوانێتى تێنسى كراوەى فەڕەنسا
نادال، بە ١٣ جار بووەتە ئەو ياريزانەى كە زۆرترين جار جامى پاڵەوانێتى گراند سلام بەرزكردووەتەوە.
Istanbul
ئيستانبوڵ - AA
لە يارى كۆتايى پاڵەوانێتى تێنسى كراوەى فەڕەنسا (رۆلاند گارۆس)، لهسهر ئاستی پياوان، ياريزانى ئيسپانى رافائێل نادال، بە ئەنجامى سێ كۆمهڵهی بێبهرامبهر لە ياريزانى سڕبى، نۆڤاك جۆكۆڤيچ-ى بردەوە و بووه پاڵەوان.
له یاریی كۆتایی پاڵەوانێتى گراند سلامی كراوهی فهڕهنسا كە لە پاريس-ى پايتەخت بەڕێوەچوو، ياريزانى پلە يەكى جيهان، جۆكۆڤيچ رووبەڕووى ياريزانى پلە دووى جيهان نادال بوويەوە.
نادال كۆمەڵەى يەكەمى بە ئەنجامى ٦-٠ و كۆمەڵەى دووەمى بە ٦-٢ بردەوە و پێشەنگى خۆى بە ئەنجامى دوو كۆمهڵهی بێبهرامبهر تۆماركرد.
ههروهها نادال باڵادەستى خۆى لە كۆمەڵهى سێيەميشدا سەپاند و توانى دواى دوو كاتژمێر و ٤١ خولەك ئەو كۆمەڵەیهش بە ئەنجامى ٧-٥ بباتەوە و بۆ جارێكى تر وەكو پاڵەوانى پاڵەوانێتییهكە تۆماربكات.
نادال به ١٣ جار بووەتە ئەو ياريزانەى كە زۆرترين جار جامى پاڵەوانێتى گراند سلامی بەرزكردووەتەوە.