وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

جامی ئیسپانیا...یانەی ئەتلەتیک بیلبائۆ گەیشتە قۆناغی کۆتایی

لە ١٧ی کانوونی دووەمدا رووبەڕووبوونەوەی کۆتایی جامی ئیسپانیا لەنێوان بارسێلۆنا و ئەتلەتیک بیلبائۆ ئەنجام دەدرێت.

Şenhan Bolelli  | 15.01.2021 - نوێکردنەوە : 16.01.2021
جامی ئیسپانیا...یانەی ئەتلەتیک بیلبائۆ گەیشتە قۆناغی کۆتایی

Madrid

مەدرید - AA

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیسپانیا، یانەی ریاڵمەدرید و یانەی ئەتلەتیک بیلبائۆ رووبەڕووی یەک بوونەوە.

لە خولەکەکانی ١٨ و ٣٨ دا یاریزان، رائول گارسیا، دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکی بۆ یانەی ئەتلەتیک بیلبائۆ تۆمار کرد.

لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٧٣دا یاریزان، کەریم بێنزیما گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار کرد و یارییکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات.

بەم شێوەیە یانەی ئەتلەتیک بیلبائۆ بۆ یاری کۆتایی جامی ئیسپانیا سەرکەوت.

هەر لە نیوەی پێش کۆتایی جامی ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی ٤-٣ لە یانەی ریاڵ سۆسییەیتد-ی بردەوە.

بڕیاریشە یاری کۆتایی جامەکە لە شاری سەڤیلیا و لە ١٧ی کانوونی دووەمدا لە نێوان ئەتلەتیک بیلبائۆ و بارسێلۆنا ئەنجام بدرێت.

هەرچەندە بەگوێرەی گرێبەستێکی نێوان سعوودیە و فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، بڕیاربوو جامی ئیسپانیا لە ٢٠٢٠، ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ لە سعوودیە ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ئەمساڵ یارییەکانی جامەکە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın