Sangar Hamad Azeez
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2016
یانەی گاڵاتەسەرای تورکی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی هۆڵەندا، نایجل دی یۆنگ-ی هێنایە ریزەکانییەوە.
دی یۆنگی تەمەن ٣١ ساڵ کە لە یانەی لۆس ئەنجلۆس گاڵاکسی ئەمریکی یاری دەکرد بەمەبەستی پەیوەندیکردن بە یانەی گاڵاتەسەرای گەیشتە شاری ئیستانبوڵ و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە فەرمی واژوو لەسەر گرێبەستی گواستنەوەکەی بکات.