Sangar Hamad Azeez
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
لە یاری جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ تپی پێ، یانهى بەرشەلۆنە بە بردنەوەی لە یانەی سێڤیلیا بە ئەنجامی ٢-٠ ههنگاوێكى گهورهى برى بۆ بەدەست هێنانی نازناوەکە.
لە یاری چوونی جامی سوپەری ئیسپانیادا، یانەی بەرشەلۆنە لە ناو یاریگای یانەی سێڤیلیادا بە دوو گۆڵی خاوێن یاریەکەی بردەوە .
گۆڵەکانی یاریەکەش لە خولەکەکانی ٥٤ و ٨١دا لەلایەن لویس سوارێز و مونیر حەدادییەوە تۆمار کران.
بڕیارە یارى گەڕانەوە لە رۆژى چوارشهممهی داهاتوو له یاریگاى كامپ نۆی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت.