Mutlu Demirtaştan,Muhammet Ali Kemal
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی بەڕازیلی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، نەیمار بە هۆی پێکانەوە بۆ ماوەی دوو مانگ و نیو لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
پاریس سان جێرمان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە هۆی پێکان لە پێی راستیدا، چارەسەری پزیشکیی نەیمار ماوەی ١٠ هەفتە دەخایەنێت.
نەیمار کە لە خولەکی ٦٢ی یاریی یانەکەی لەبەرامبەر یانەی ستراسبۆرگ-دا لە میانی جامی فەڕەنسادا تووشی پێکان هات لە یارییەکانی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکان لەبەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتددا یاریی ناکات.
لە وەرزەدا نەیمار لە ٢٣ یارییدا بەشدارییکردووە و ٢٠ گۆڵ و ١٠ ئەسیستی تۆمار و دروست کردووە.