بیانكا ئه‌ندریسكو پاڵه‌وانیەتی ئه‌مریكای کراوە بۆ تێنس بە دەست هێنا
- خانمه یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌ویی بیانكا ئه‌دریسكو هەڵگری رەگەزنامەی کەنەدا، نازناوی پاڵه‌وانیەتی ئه‌مریكای کراوە بۆ تێنس/ ئافرەتان به‌ده‌ست هێنا.
Washington DC
نیویۆرك - AA
خانمه یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌ویی بیانكا ئه‌دریسكو هەڵگری رەگەزنامەی کەنەدا، نازناوی پاڵه‌وانیەتی ئه‌مریكای کراوە بۆ تێنس / ئافرەتان به‌ده‌ست هێنا.
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تەكه‌دا كه له شاری نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو، خانمه یاریزان سێرێنا ویلیامز هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریکا و خاوەن ریزبەندی هەشتەم له‌سەر ئاستی جیهان، رووبه‌ڕووی بیانكا ئه‌ندریسكو خاوەن ریزبەندی پانزەهەم له‌سەر ئاستی جیهان بووەوە.
یارییه‌كه زۆر به‌توندی به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌ندریسكو به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر ویلیامزدا سه‌ركه‌وت و بوو بە یه‌كه‌م خانمه یاریزانی كه‌نه‌دی كه نازناوی گراند سلام به‌ده‌ست بهێنێت.
جێی ئاماژه‌یه كاتێك ساڵی 1999 سێرێنا ویلیامز یه‌كه‌م نازناوی گراند سلام-ی به‌ده‌ست هێنا، هێشتا بیانكا ئه‌ندریسكو نه‌هاتبووه دنیاوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن