Hüseyin Burak Demirer
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
لە شاری بوداپێست-ی پایتەختی هەنگاریا کە میوانداری ٤٥مین جامی پاڵەوانێتی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات، هەردوو یانەی بایرن میونشن-ی ئەڵمانی و سەڤیلیا-ی ئیسپانی رووبەڕووی یەک بوونەوە.
نزیکەی ۱٦ هەزار بینەر ئامادەی یارییەکە بوون، ئەمەش یەکەمجاربوو لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەو ژمارەیە بینەر ئامادەی یارییەک بن.
لە خولەکی ۱۳ی یارییەکەدا، یاریزان لوکاس ئۆکامپۆس لەڕێی لێدانی پەناڵتی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی سێڤیلیا تۆمار کرد.
لە خولەکی ۳٤دا یاریزانی یانەی بایەن میونخ، لیۆن کریستۆف گۆرێتزکا گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ۱-١ کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا هەردوو یانە رکابەرییەکی توندیان کرد بۆ تۆمار کردنی گۆڵی بردنەوە تا دواجار لە کاتی زیادکراودا و لە خولەکی ۹۰+۱٤ دا یاریزان، خاڤییەر مارتینێز گۆڵی دووەمی بۆ یانەی بایرن میونشن تۆمار کرد.
بەم شێوەیە یارییەکە بە ئەنجامی ۲-١ لە بەرژەوەندی بایرن میونشن کۆتاییهات و یانەکە توانی لە دوای ۲۰۱۳ بۆ جاری دووەم جامی پاڵەوانێتی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.